ئه‌یلوول 22, 2019 08:39 Asia/Tehran
  • وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان: هێرشبەرانی سەر بارەگای یەکێتی و پارتی سزا دەدرێن

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم ی کوردستان رایگەیاند کە بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەوانە دەکرێت کە لە پشت تەقەکردنەوە لە بارەگای حزبەکان بوون و هێرشبەرانی سەر بارەگای یەکێتی نیشتمانیی و پارتی دیموکرات سزا دەدرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر وتی: "تەقەکردن لە بارەگاکان پێچەوانەی سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

وەزیری ناوخۆ حکوومەتی هەرێم باسی لەوەش کرد، کە هەر لایەنێک لە پشت تەقەکردن لە بارەگاکانەوە بێت، ئەوا بە گوێرەی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

ڕێبەر ئەحمەد لەبارەی رووداوی رێگری کردن لە مەحموود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بازگەی سماقوڵی نەخوازراوبووە و هیچ دەستێکی لە پشتەوە نەبووە.

رۆژی پێنجشەممە 19 ی سێپتەمبەر راگەیەنرا کە لە بازگەی سماقوڵی رێگری لە مەحموود سەنگاوی کراوە بچێتە هەولێر و شەوی پێنج شەممە بەرپرسانی پارتی لە سلێمانی باسیان لەوەکرد کە تەقە لە بارەگای لقی چواری حزبەکەیان کراوە و شەوی هەینیش بەرپرسانی یەکێتی ئاماژەیان بەوە کرد لە هەولێر تەقە لە دوو بارەگایان کراوە.

وەزیری ناوخۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها وتیشی کە تەبایی و لێک گەیشتنێکی شیاو لە نێوان پارتەکانی هەرێم (یەکێتی و پارتی) لە ئارادایە و ئەو کێشە و گرفتانە هەموو چارەسەر دەبن.