ئه‌یلوول 22, 2019 18:03 Asia/Tehran
  • جەختی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لەسەر پەرەی پەیوەندی  لەگەڵ ئێران

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەمیانه ی دیداریک لەگەڵ سەرکونسولی ئێران لە هەولێر جەختی کرد لەسەر پێویستی پەرەی پەیوەندی نێوانیان .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  کورد پرێس  سەرکونسولی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لە ناوەندی  هەرێمی کوردستان باسی کرد لە دیداری  جەبار یاوەر  ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە گەڵ نەسڕوڵلا  ڕەشنودی سەرکونسول لە شوێنی کونسولخانە . بە پێی   ئەو هەواڵە  سەرلەشکەر  جەبار یاوەر  ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە ئامادە بوون  لە  کونسولخانەی  کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر   جەختی کرد لە سەر گەشە و پەرەی هاوکاری نێوانیان . لە   ئێرانبەرانبەریشدا  سەرکونسولی ئێران  ڕایگەیاند  لە  ساڵانی  ڕابردوو  هاوکاریگەرێکی  باش  لە نێوان  وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی  ئێراق و هێزە چەکدارکانی کۆماری یئسلامی ئێران هەیە و بە متمانەوە  ئەو ڕەوتە  لە  داهاتوودا  و لە کاتی  دانانی  وەزیری نوێ  پێشمەرگە درێژەی دەبێت . پێشتریش  سەرکونسولی  ئێران  لە هەولێر  لە گەڵ شوڕش  ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی  ئێراق  دیار  و سەبارەت بە  دوایین  دۆخی  هاوکاریەکان و بوارەکانی گەشەی هاوکاریەکانیان  وتووێژی کرد بوو .  لەو ددیارەدا  وەزیری پێشمەرگەی  هەرێم  وێڕای  ئاماژە  بە  یارمەتیەکانی  کۆماری ئیسلامی  ئێران لە ماوەی  ساڵانی  زۆر بە خەڵکی هەرێمی کوردستان جەختی کرد لەسەر ڕێز گرتنی خەڵک و دەوڵەتی هەرێم  لە هەڵوێستەکانی لاگرانەی کۆماری ئیسلامی  ئێران لە ساڵانی ئەم دواییەدا . نەسڕوللا  ڕەشنودی سەرکونسولی نوێ کۆماری ئیسلامی  لە هەولێر دوای دەس بە کار بوونی لەو پوستە دیدارگەلێکی  لە گەڵ کاربەدەستان و کەسایەتیەکانی سیاسی هەرێمی کوردستانی بووە و جەختی کردووە  لە سەر گەشەی هەر چی زورتری  پەیوەندیەکانی لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا .