وتووێژی مەسعوود بارزانی و باڵیۆزی فەڕەنسا
تشرینی یهکهم 08, 2019 09:47 Asia/Tehran
دوێنێ دووشەممە 7ی ئۆکتۆبەری 2019 ، مەسعود بارزانی پێشوازی لە برۆنۆ ئۆبێر باڵیۆزی فەڕەنسا لە ئێراق کرد و چهند پرسێکیان پێکەوە تاوتوێ کرد.
لەو دیدارهدا کە ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کۆنسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە تاوتوێ کرا و بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی ئێراق و خۆپێشاندان و گرژییەکانی ئەم دواییەی بەغدا و پارێزگاکانی تری ئێراق ئاڵۆگۆڕ کرا.
ههروهها بارودۆخی سووریا و گۆڕانی هاوکێشە سیاسی و مەیدانییەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا خرایە بەرباس، لەم بارەیەوە هەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە ئەگەری قووڵتربوونی نەهامەتی و ئازارەکانی کورد و ئاییندە و چارەنووسی گەلی کورد لە سووریا نیشان دا.
تاوتوێکردنی هەڕەشەی تیرۆر و هزری توندڕۆیی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە تەوەرێکی تری ئەم کۆبوونەوەیە بوو.