لێکدرانەوەی ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچە لە دیداری لاڤرۆف و بارزانیدا
سێرگەیی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە لە دیداری "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق، سەبارەت بە باروودۆخی ئەم ناوچەیە، ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ڕۆژاوای ئاسیا و ئێراق بیر و رای گۆڕییەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ لاڤرۆڤ هەروەها لە سەفەر بۆ هەولێر چاوی بە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق کەوت و لەگەڵ ئەویش وتووێژی هەبوو.
لاڤرۆڤ ڕۆژی دووشەممە پاش پێنج ساڵ و بۆ یەکەم جار سەردانی ئێراقی کرد و لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە دیدارو وتووێژی ئەنجام دا.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و شاندی هاوڕیی هەروەها لە دیداری عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئێراق سەبارەت بە پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و ڕێگاکانی پەرە پێدانی ئەو پێوەندییانە لە بواری سیاسی، ئاسایشی، ئابووری، زانستی و هەروەها باروودۆخی ناوچەکەیش وتووێژی کرد.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پاش دیدار لەگەڵ "محەممەد عەلی حەکیم" هاوتای ئێراقیی خۆیشی وتی: مۆسکۆ گرێبەستەکانی فرۆشتنی چەک بە ئێراقی جێبەجێ دەکات.
لاڤرۆڤ هەروەها لەگەڵ "بەرهەم ساڵح"ی سەرۆک کۆماری ئێراقیش دیداری کرد و سەبارەت بە پێوەندییە دوولایەنەکان و ڕوودا و وگۆرانکارییەکانی ناوچە بیر و ڕای گۆڕییەوە.