تشرینی یه‌که‌م 08, 2019 16:20 Asia/Tehran
  • مەسعوودبارزانی: لەهەوڵ داین کوردەکانی سوریا قووربانی نەبن

سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لەپەیامێک دا جەختیکرد هەرێمی کوردستان لە ڕیگای کەناڵەکانی پێوەندیی خۆی لە هەوڵدایە پێش بگرێت لە قووربانیی بوونی کوردەکانی سوریا لە کارەساتێکی دیکە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپریس بە گێرانەوە لە کەناڵی تەلەڤەزیۆنی ڕووداو، مەسعوودبارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە پەیجی تویتەری دا هاوکات لەگەڵ دەربڕینی نیگەرانی لەبارەی تاوسەندنی ئالۆزییەکان و شپرزەبوونی بارودۆخ لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا،ڕایگەیاند: ئێمە لە ڕێگای چەند کەنالی پێوەندییەکانیی خۆمان ئەوپەڕی هەوڵمان ئەدەین بۆ متمانە لەوەی کوردەکانی سوریا جارێکی تر نەبنە قووربانی کارەساتێکی دیکە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەو شەوی ڕابردوو لەگەڵ سرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کەسەردانی هەولێری کردبوو،دیداری کرد و هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتی کەلەم دیدارە دا ئامادەبوو، ڕایگەیاند بارزانیی نیگەرانی خۆی لەبارەی چارەنووس و ڕەوشی کوردەکانی سوریا بە ئاگاداری لاڤرۆف گەیاندووەوبە سەرنج لەمەی بارودۆخی ناوچە کوردنشینەکانی سوریا کارتێکەری دەبێت لە سەر هەرێمی کوردستانیش؛ لەو داوای کردووە کە ڕووسیا لە دەستەڵاتی خۆی بۆ پاراستنی کوردەکانی سوریا و پێشگرتن لە ئاوارەبوونی ئەوان کەڵک وەربگرێت.