تشرینی یه‌که‌م 12, 2019 16:11 Asia/Tehran
  • وشداریدانی بارزانی لەمەڕ شوێنهاتەکانی پەلاماری سەربازیی تورکیا بۆسەر سوریا

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق، لەبارەی شوێنهاتەکانی پەلاماری سەربازیی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا وشداریی دا.

بەپێی راپۆری رۆژی شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەبەیاننامەیەکدا وێڕای ڕەخنەگرتن لە هێرشی سەربازیی تورکیا بۆسەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا وتی: شەڕ و پێکدادان لەناوچەدا، ئاڵۆزکاویی و پاشاگەردانی زیاتری لێدەکەوێتەوەو دەسکەوتەکانی شکست هێنانی ترۆریزمی داعش دەسڕێتەوە.

بارزانی پێی داگرت؛ هێرشی سەربازیی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا جارێکی دیکە ناسەقامی بەسەر ناوچەدا زاڵ دەکاو مەترسیی هەڕەشەو گوڕەشەکان و شوێنهاتی گەڕانەوەی ترۆریزم زیاتر و جیددیتر دەکا.

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق داوای لە کۆمەڵگای جیهانی وئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان کرد بەدۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی دادگەرانە بۆ داهاتووی سوریاو پاراستنی مافی هەمووان، دەور ببینن لە کۆتایی هێنان بە شەڕ، گەڕاندنەوەی سەقام، پاراستنی ئاشتی و وتووێژ و دەکارگرتنی ڕێکارە سیاسییەکان و پێش گرتن بەئاوارەبوونی کەسانی سیڤیل. 

سەرپەیڤ