تشرینی یه‌که‌م 12, 2019 16:32 Asia/Tehran
  • نیگەرانی دەربڕینی مەسعود بارزانی لە گۆڕینی دیموگرافیای باکوری سوریا

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نیگەرانی دەربڕی لەمەڕ گۆڕانی دیموگرافیای باکوری سوریا و شوێنهاتەکانی درێژەی هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر ئەو ناوچەیە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەیامێکدا سەبارەت بە هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی کوردان لەباکوری سوریا، وشداریی دا لەمەڕ شوێنهاتەکانی دریژەی ئەو پەلامارانەو دۆخەکەی بەمەترسیدار وەسف کرد.

بارزانی لەو پەیامەدا ڕایگەیاند؛ سەرباری ئەوەی لەڕابردوودا لەپێناو دوورخستنەوەی شەڕ و نائارامی لە گەلی سوریاو دووپات نەبوونەوەی کارەسات، هەوڵی زۆرمان دا، بەڵام بەداخەوە لەچەند ڕۆژی رابردوودا ناوچەکانی باکوری سوریا بەرەوڕووی هێرش و دۆخێکی مەترسیدار بوون. درێژەی شەڕ ودۆخی مەترسیداری ئێستا، هەڕەشەیەکی جیددییە بۆ سەر ژیانی خەڵک و شارومەندان و ئاسایش و سەقامی هەموو ناوچەکە دەکاتە ئامانج.

ناوبراو لە کۆتایی پەیامەکەی دا جەختی لەوە کردووە کە بارودۆخی ئێستا، کاتی کەڵک وەرگرتنی بێهودەی سیاسی و دەربڕینی بڕوا لەژێرکارتێکەریی هەست و نەستەکان نییە، بەڵکوو ئەوەی لەتوانامان دایە بۆ کۆتایی هێنان بەو شەڕە بگرینەبەر هەتا خەڵکی بێتاوان، باجی ئەو دۆخە مەترسیدارە نەدەن و پێش بگیردرێ بە داڕشتی حەشیمەتیی ناوچەکە.