تشرینی یه‌که‌م 12, 2019 18:54 Asia/Tehran
  • داخوازی 14 پارتی هەرێمی کوردستان لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ ڕاگرتنی پەلاماری تورکیا بۆ سەر سووریا

چواردە پارت و ڕەوتی سیاسی هەرێمی کوردستان داوایان کرد ڕێکخراوی نەتەوەکان بو ڕاگرتنی خێرای پەلاماری تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا هەنگاو هەڵبگرێت .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس ئەمڕۆ شەمە  12  ئوکتوبر 14 پارت و ڕەوتی سیاسی هەرێمی کوردستان بە ئامادە بوون  لە بەردەم نووسینگەی  ڕێکخراوی نەتەوەکان  لە هەولێر  وێڕای  شەمەزار کردنی  پەلاماری سەربازی تورکیا بۆسەر باکووری  سووریا خوازیاری کردەوەی خێرای ڕێکخراوی نەتەوەکان بوون بە مەبەستی  ڕاگرتنی  ئەو  پەلامارە .

لە بەیاننامەی پارتەکاندا جەخت کراوە  کە کوردەکان جارێکی دیکە بە بەر چاوی هەموو  جیهان بووەتە قوربانی و زیانی واقعی لەو بارودۆخە  لە کورد انی سووریا ئەدرێت و پێویستە کە ڕێکخراوی نەتەوەکان هەوڵی خۆی بۆ کۆتایی دان بەو پەلامارە پەرە پێی بدات .

هەروەها ڕایانگەیاندووە کە کۆمەڵگەی جیهانی بە پێی بەڵێنە نێونەتەوەییەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە هەمبەر پاراستنی ئاسایش و ئاشتی و سەقام لە جێهان و ناوچە و هەروەها پشتگری لە نەتەوە زوڵملێکراوەکان بەرپرسن و دەبێ ئەو بەرپرسایەتیە  بە جێ بێنن . 

ئەو پارتانە داوایان لە سەرۆک و سەرۆک وەزیران و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کردوون کە هەموو  هەوڵ و توانایی خۆِان بۆ ڕاگیرانی ئەو پەلامارە و چارەسەری کێشەی کوردستانی سووریا بە کار بێنن و ئەگە ئەو پەلامارە درێژەی هەبێت بەرژەوەندی تورکیا لە هەرێم بایکوت بکرێت  .

بە پێی ئامارەکان  تا ئێستا پەلاماری تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا  بووەتە هۆی  ئاوارە بوونی   نزیک بە 300 هەزار کەس و بریندار بوون و گیان لەدەس دانی سەدان کەس .