تشرینی یه‌که‌م 18, 2019 07:37 Asia/Tehran
  • ژان لودریان: بارودۆخەکە لەرووی ئەمنییەوە بۆ هەرێمی کوردستان و عیراق لەبار نیە

وەزیری درەوەوەی فەرەنسا جەخت لەوە دەکاتەوە، هێشتا داعش کۆتایی نەهاتووە و هۆکاری سەردانەکەشی بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات.

ەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا درەنگانێکی ئێوارەی  پێنجشەممە 16/10/2019 لەگەڵ (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان، (ژان لۆدریان) وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، پەیامی پشتگیری سەرۆکی وڵاتەکەی بۆ کورد پێیە و ئاماژەی بەوەش دا، ئەو تاوەکو ئێستا حەوت جار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردوە.

لودریان ئەوەشی خستەڕوو، هێشتا داعش کۆتایی نەهاتووە و هۆشداریشی دا لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێم و بەغدا و ناوچەکە و بەنالەبار وەسفی کردو ووتی"بارودۆخەکە لەبار نیە لەرووی ئەمنییەوە بۆ هەرێمی کوردستان و عیراق و ناچەکەش بەگشتی".

وتیشی"بەردەوام دەبین لەدیدارەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا و هەڵسەنگاندنی دۆخەکەشمان کردوە، بۆیە دەبێت وڵاتانی هاوپەیمان کۆببنەوە تا بزانن گەیشتونەتە چ قۆناغێک، چونکە ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا ناسەقامگیری لەناوچەکە دروست کردوە".

هاوکات هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا، (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە وڵاتانی هاوپەیمانی کرد شەڕ لە سوریا ڕابگرن و ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ وەزیری دەروەی فەرەنسادا بارودۆخی هەرێم و عیراق و ناچەکەیان تاوتوێکردوە.