رێزگرتنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند که نابێت رۆڵی هاوپه‌یمانان به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا تێکه‌ڵ به بڕیاری سیاسی بکرێت و هه‌رێم رێز و پێ‌زانین بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانییه دووباره ده‌کاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێکدا، شەوی رابردوو سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که هێزی هاوپه‌یمانان رۆڵی سه‌ره‌کییان هه‌بووه له سه‌پاندنی ناوچه‌ی دژه فڕین له ساڵی 1991 تا روخاندنی رژێمی به‌عس له ساڵی 2003
.
ده‌شڵێت که نابێت رۆڵی هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌ت سوپای ئه‌مریکا تێکه‌ڵ به بڕیاری نه‌خوازراوی سیاسی بکرێت و هه‌رێمی کوردستان رێز و پێزانینی خۆی بۆ سوپای ئه‌مریکا دووباره ده‌کاته‌وه. راگێندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە ئەم رۆژانە رق و بێزاری لە هێزە ئەمریکیەکان بە هۆی بەردانی پشتی هێزە کوردیەکانی سوریا و رێگەدان بە هێرش و دەسدرێژی ترکیا بۆسەر باکووری رۆژهەڵاتی سوریا پەرەی سەندووە .
.
راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له‌کاتێکدایه که دوێنێ دووشه‌ممه 21ی تشرینی یه‌که‌می 2019، نزیکه‌ی هه‌زار سه‌بازی ئه‌مریکا له ناوچە کوردنشینەکانی کوردستان پاشه‌کشه‌یان کرد و هاتنه هه‌رێمی کوردستان.
دواتریش مایک ئه‌سپه‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا رایگه‌یاند که هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عیراق جێگیر ده‌کرێن و له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی عیراق هاوکار ده‌بن بۆ شه‌ڕی پاشماوه‌کانی داعش.