13 لایه‌نی کوردی داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه سەربازیەکان له که‌رکووک ده‌که‌ن
تشرینی دووه‌م 05, 2019 08:26 Asia/Tehran
سێزده لایەنی سیاسی کوردی، داوای چونە دەرەوەی هێزە سەربازیەکان لەناو شاری کەرکووک بۆ دەرەوەی ئەو پارێزگایە دەکەن و پێشنیاز دەکەن، هێزی پۆلیسی خۆجێیی دۆسیه‌ی ئەمنی شارەکە بگرنە دەست.
هەرچەند پارتی دیموکراتی کوردستان لەکەرکوک نیە، بەڵام بەتەلفۆن قسەیان لەگەڵ کراوە و ئەوانیش له‌باره‌ی ئه‌م پرسه لەگەڵ لایەنەکانی دیکه هاوڕان.
پارتی پێشنیازی بۆ لایەنەکان کردووە، له دوای هێوربوونەوەی دۆخی عێراق، شاندێک بۆ سەردانی بەغدا پێکبهێنن و به فەرمی داوای چوونە دەرەوەی ئەو هێزانە له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بکه‌ن، که له‌ناو شاری که‌رکووکن.