تشرینی دووه‌م 05, 2019 16:38 Asia/Tehran
  • بەئامادەبوونی بەرهەم ساڵح،دانیشتنی هەوڵێر لە سەر هەڵوێستی کورد لەبارەی گۆرانکارییەکانی عێراق

دانیشتنی سەرۆکانی هەرێمی کوردستان و رێبەرانی پارتە سیاسییەکان بە ئامادەبوونی دوکتور بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە هەوڵێر دەستپێکراوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپریس، نچێروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ناوەندی سەرۆکایەتی لە هەولێر سەرپەرەشتی دانیشتنی گرتنی هەڵوێستی هاوبەش و بەدی هینانی کۆدەنگی لە نێوان کوردەکان سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی عێراقی لە ئەستۆدایە.

مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران،ڕیواز فایق سەرۆکی پەرلەمان و ڕیبەرانی پارتگەلێک هاورێ دوکتور ئەحمەد بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لەم دانیشتنە دا ئامادەبوون. لیکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی عێراق و گرتنی بڕیار و هەڵوێستی هاوبەش و بەدیهێنانی کۆدەنگی لە نێوان کوردەکان لە گرنگترین ئامانجەکانیی بەڕێوە بردنی ئەم دانیشتنەیە.

لێکدانەوەی دەستووری عێراق و جەختکردن لە سەر بەردەوامی سیستێمی فیدراڵ گرنگترین مێحوەرەکانیی ئەم دانیشتنە ڕاگەیاندراوە.

پێش لەم دانیشتنە، نچیروان بارزانی  لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دیدار و هەروەها سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ مەسعوود بارزانی ریبەری پارتی دیمۆکراتی کوردستان  دیداری کردووە.

پرۆسەی گۆڕانکارییەکانی عێراق بەتایبەت داوا بۆ لەکارکشانەوەی دەوڵەت و چاکسازیی دەستوور،بووەتە هۆی نیگەرانی کوردەکان لە پێوەندی لەگەڵ داهاتووی خۆیان لەم وڵاتە و سیستیمی فێدراڵی.