نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێمی کوردستان ده‌یه‌وێت له‌م بارودۆخه‌دا یه‌کهه‌ڵوێست بێت
پاش کۆتاییهاتنی کۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رکرده‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به ئاماده‌بوونی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وه‌کەی ئاشکرا کرد.
بە پێی راپۆرتی سپی میدیا ، نێچیرڤان بارزانی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " هه‌مووان هاوڕابوون پاڵپشتی خۆپیشانده‌ران بکه‌ن له دابینکردنی خزمه‌تگوزاریی و شه‌فافییه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی".
هه‌روه‌ها وتی "هه‌رێمی کوردستان ده‌یه‌وێت له‌م بارودۆخه‌دا یه‌کهه‌ڵوێست بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین یارمه‌تی عێراق و هاووڵاتیانی عێراق بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌و نه‌هامه‌تییانه ده‌ربچن، پاڵپشتیی هه‌وڵه‌کانی چاکسازیی حکوومه‌تی عێراق ده‌که‌ین و هیوادارین به زوویی جێبه‌جێ بکرێت".
نێچیرڤان بارزانی وتیشی "مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوور له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسکراوه هه‌مووان پێیانوایه له دۆخێکی ئارام‌دا گۆڕانکاریی ده‌ستووریی بکرێت و هه‌رچییه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی گه‌لانی عێراق بێت هه‌رێمی کوردستان پاڵپشتی ده‌کات".
ئەوەشی ئاشکراکرد حکوومەتی هەرێم لیژنەیەکی داناوە بۆ پرسی دەستوور، بە سەرۆکایەتی وەزیری داد و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و بەشداریی سەرۆک کۆمار. ئەوەی لە عێراق دەگوزەرێت کاریگەری لەسەر ئێمەش دەبێت، ئێمە پشتگیریی لە هەموو چاکسازییەک دەکەین کە لە عێراق ئەنجام بدرێت. ئەوەشی دووپاتکردەوە کە کێشەکانی عێراق بەم کابینەیە بەند نییە، بەڵکو کێشەکان بۆ پێشتریش دەگەڕێننەوە.
سەرۆکی هەرێم وتیشی "دڵنیاتان دەکەمەوە کێشەیەکی گەورە لە نێوان هێزە سیاسییەکان بە تایبەت پارتی و یەکێتی نییە، ئەوانەشی هەن، بە دیالۆگ چارەسه ر دەکرێن .لەبارەی پەیوەندی هەرێم و تورکیا رایگەیاند، تورکیا دراوسێی ئێمەیە و هیچ گۆڕانکارییەک لەو پەیوەندییە نەبووە.
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند "بڕوا ناکەم کەس لە عێراق بیەوێت دەستکەوتەکانی هەرێم کەم بکاتەوە چونکە ئەگەر ئامانج لە هەموارکردنی دەستوور، بەهێزکردنی عێراق بێت، ئەوا پێشێلکردنی مافەکانی کورد، کاریگەری لەسەر ئەو بەهێزییە دەبێت، ئاماژە بەوەشدا، جاران هەندێک پارتی سیاسی بە دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان خەڵکیان دەهێنایە سەر شەقام، بەڵام ئەمڕۆ ئەمە نەماوە، خەڵک داوای خزمەگوزاریی و کارەبا و ئاو دەکات".