فڕینی بەردەوامی فرۆکە شۆڤاریەکانی تورکیا لە ئاسمانی شەنگاڵ
فەرماندەی یەکینەکانی بەرگریکاری شەنگاڵ گوتی: هەر رۆژ شایەتی فڕینی فرۆکەکانی شۆڤاری تورکیا لە ئاسمانی شەنگاڵین. ئامانجی ئەم فڕینانە شۆڤاری کردن لە شوێنەکانی سەربازی و مەدەنی هێزەکانی بەرگریکاری شەنگاڵ.
"کارگەر شەنگاڵی"لە فەرماندەرانی یەکینەکانی بەرگریکاری شەنگاڵ(یە.بە.شە) لە وتووێژێکی کورت لەگەڵ کوردپرێس لەبارەی بۆردومانی دوێنێ ناوچەگەلێکی شەنگاڵ لەلایەن فڕۆکە بێ سەرنشینەکانی تورکیا گوتی: ئێواڕەی دوینی کاژێر ١:٣٠ فڕۆکەی بێ سەرنشینی تورکیا بەشێک لە شارۆچکەی خانە سووری بۆردومان کردووە. لەم بۆردومانە دا سێ کەس لە هێزەکانی ئێمە برینداربوون بەڵام برینەکانیان زۆر کاری نییە.
ئەو گوتیشی: هەر رۆژ فڕۆکەی شۆڤاری تورکیا لە ئاسمانی شەنگاڵ دا دەفڕێن و خەریکی شۆڤاری شوێنەکان و ناوچەگەلێک دەبن کە هێزی ئێمە لەوان دا چالاکی دەکات.
ئەم فەرماندەرەی یەکینەکانی بەرگریکاری شەنگاڵ گوتیشی: تورکیا گەرەکیەتی بەم کردەوەیەی خەڵکی بتۆقێنێت و بەگشتی ژمارێک لە خەڵک نیگەرانیی ئەم کردەوەگەلەی تورکیان.
کارگەر شەنگاڵی گوتیشی: تورکیا تەنیا هێرش ناباتە ناوچەکانی سەربازی بەڵکوو کەسانی سیڤیلیش ئەداتە بەر پەلاماری خۆی دا.