سەرۆک فراکسیۆنی گۆڕان راگه‌یاندراوێکی له‌باره‌ی داهاتی نه‌وت، چاکسازی و مه‌ترسی له‌سه‌ر موچه بڵاوکردەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان راگه‌یاندراوێکی له‌باره‌ی داهاتی نه‌وت، چاکسازی و مه‌ترسی له‌سه‌ر موچه بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پاش به‌دواداچون و لێکۆڵینه‌وه بۆ داهاتی نه‌وتی مانگی پێش‌و به پشتبه‌ستن به داتای حکومه‌تی هه‌رێم و کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی، ڕۆژانه هه‌رێمی کوردستان 441 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده کردوه.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان باسی لەوەشکردوە، کۆی مانگه‌که هەرێمی کوردستان نزیکه‌ی 13 ملیۆن به‌رمیل نەوتی فرۆشتووە، ئه‌و پاره‌یەشی دراوه به وه‌زاره‌تی دارایی 300 ملیۆن دۆلاره، واتا له هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت ته‌نیا 22.67 دۆلار دراوه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی.
ناوبراو هەروەها وتی : ماوه‌ی سێ ساڵه نرخی نه‌وت و بڕی هه‌نارده هه‌رچه‌ند بووبێت نزیکه‌ی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار دراوه به وه‌زاره‌تی دارایی بۆموچه! بۆچونمان ڕوونبوه له‌سه‌ر خراپی سیاسه‌تی نه‌وت و ئێستاش کۆی ئه‌م سه‌رنج و ڕه‌خنەمان له‌سه‌ر سیاسه‌تی نه‌وت بۆ کابینه‌ی نوێ ئاماده‌کردوه. سەبارەت بە یاسای چاکسازیش له ڕێککه‌وتنی پێکهێنانی حکومه‌ت کارێکی له پێشینه‌بوو، و له کارنامه‌ی حکومه‌تدا یه‌که‌م خاڵ بوو، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له مانگی یه‌که‌می کارکردنی بڕیاری لێدا، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێک لێکتێنه‌گه‌یشتن و کۆبونه‌وه‌کان دواکه‌وت، ئێستا سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت بڕیاریداوه له زووترین کاتدا ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بکات. له‌بری دژایه‌تی و قسه‌کردنی توند له‌سه‌ر دواکه‌وتنی پرۆژه‌که، که ڕه‌نگه ببوایه‌ته هۆی له‌باربردنی، به هه‌موو توانا هه‌وڵماندا بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌ی چاکسازی، چاوه‌ڕێی ئه‌نجامین له‌م مانگه‌دا.