تشرینی دووه‌م 09, 2019 09:48 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان :  ئاڵۆزیەکانی عێراق کار دەکەنەسەر هەرێمی کوردستان

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی عێراق جەختی کردەوە خۆیشاندان و ئاڵۆزیەکانی عێراق کاریگەری خراپی داناوە لەسەر خەڵکی ئەم و ڵاتە و هەرێمی کوردستان و هەرێمیش لە دەرەنجامە خەرپەکانی بە دوور نیە .

رێواز فایەق لە چاوپێکەوتنی جێگری نوێنەری رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سیاسی و هەڵبژاردن لە عێراق گوتی هۆکاری سەرهەڵدانی خۆپیشاندان لە عێراق کەموکوڕیی زۆر و کەمایەسی لە سیستمەکانی راژەکاری و گوزەرانی شارومەندان و گەندەڵیی زۆر لە ئاستە جیاجیاکانی حکومەتی ناوەندی دایە .

 سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وشداری دا درێژەی ناڕەزایەتیەکان لە عێراق کارتێکردنی خراپی دەبێ لەسەر ئابووری و ئاسیاشی عێراق و شارومەندان  کە راستەوخۆ کاریش دەکاتە سەر شارومەندانی هەرێم چونکە بەردەوامبوونی ئاڵۆزیەکان دەتوانێ لافاوی ئاوارەکان لە باشوور و ناوەندی عێراقی بەرەو  هەرێم بەدواوە بێ .

 رێواز قایەق دواجار گوتی باشتر وایە گۆڕین و هەموارکرنی دەستووری عێراق لە کەشێکی ئارام و بە سەقام ئەنجام بێ و بارودۆخی نادیار و بێ سەقامی ئێستا بۆ ئەم مەبەستە گونجاو نیە .