تشرینی دووه‌م 10, 2019 09:04 Asia/Tehran
  • لەنێوبرانی حەشارگەکانی داعش لە هەڵمەتی هێزی پێشمەرگە لە توزخورماتو

هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە هەڵمەتێکدا بە پاڵپشتیی ئاسمانیی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی فەرەنسی توانی حەشارگەکانی داعش لە ناوچەکانی گردوپەڕی توزخورماتو لەنێو بەرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، ئوراز کاکەمین سەرکردەی گوردانی زێڕینی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، بە کەناڵی ڕووداوی ڕاگەیاند: ئەم هەڵمەتە لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە یارمەتیی هێزەکانی فەرەنسە لە هەرێم و لە ڕێگای پشتیوانیی ئاسمانیی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی فەرەنسی ئەنجامی گرتووە.

ناوبراو وتیشی: لەم هەڵمەتەدا حەوت حەشارگەی داعش لە ناوچەکانی گردوپەڕی توزخورماتو سەربە پارێزگای سەلاحەددینی عێراق دۆزرایەوەو بە هۆی هێزی پێشمەرگەوە لەنێو برا.

نەوشیروان ئەحمەد سەرکردەی هێزەکانی ئاسایشت لە ناوچەی گەرمیان هەڵکەوتوو لە باشووری هەرێمی کوردستانیش لەم بارەیەوە بە ماڵپەڕی خەڵکی  ڕاگەیاند کە لەهەڵمەتەکەدا هیچ پێکدادانێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تیرۆریستانی داعش ڕووی نەداوەو هێزی پێشمەرگە تەواوی حەشارگەکانی داعش لەو ناوچانەی سووتاندووە.

ناوبراو وتیشی: ئەم ناوچانە لەنێوان کفری و توزخورماتودان لە ڕووی ئیدارییەوە سەربە گردوپەڕی توزخورماتو دێنە ئەژمار.