تشرینی دووه‌م 12, 2019 18:29 Asia/Tehran
  • سوپای تورکیا جارێکی تر ھێندێک نشینگەی  هەرێمی کوردستانی بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانیی سوپای تورکیا جارێکی تر ناوچە ئاوەدانەکانیی ستانی هەولێری هەرێمی کوردستانیان بە تووندی بۆردومان کردووە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس، ماڵپەری دەنگ وباسی رۆژنیوز ڕاپۆرتی داوە کە ئەمرۆ سێشەممە٢١ـی خەزەڵوەر/١٢ نۆڤەمبەر،فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە درێژەی پەلامارەکانی ڕۆژانە و بێ وەستان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەرزاییەکانیی "کارۆخ" لە ناوچەی ورتی سەر بە ستانی هەولێر یان پیکاوە. بە گوێرەی ئەم هەواڵە،بۆمباران بۆ ماوەی پتر لە دووکاژێر درێژەی بووە و هاوکاتیش فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی شۆڤاری تورکیا لە ئاسمانی ناوچە گەشتیان لێداوە.

کەناڵی تەلەڤزیۆنی  ئین. ئار.تی،یش ڕاپۆرتی داوە لەئاکامی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا،بەرزاییەکانیی  هەلمۆندی لەناوچەی ڕانیەیان داوەتە بەر ئامانجی خۆیان دا.

هێشتا ڕاپۆرتێک لە بارەی زەرەرو زیان و تیاچووانیی ئەگەری بڵاو نەبۆتەوە.