داوای سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پێکهاتنی هێزی سەربازیی یەکپارچە
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ لە ئاهەنگی دەرچوونی ژمارەیەک ئەفسەردا وتارێکی پێشکەش کرد و باسی لەوە کرد کە پێویستە هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەنی هێزێکى سەربازیی تۆکمه و له‌ئاستى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دا بێت که‌له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان هه‌ن، بتوانێت ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌کان ببێته‌وه، پشت به‌خۆى ببه‌ستێت.
نێچیرڤان بارزانى لە وتارەکەیدا وتیشی : ئیتر کاتى ئه‌وه‌یه که به‌جورئه‌ته‌وه که‌موکوڕى و گرفته‌کانمان له‌بوارى سه‌ربازیدا ده‌ستنیشان بکه‌ین و به‌گیانێکى نیشتمانییه‌وه دوور له حیزبایه‌تى و لایه‌ن و لایه‌نگیرى، به‌جورئه‌ته‌وه بڕیار له‌سه‌ر لادانى به‌ربه‌ستى به‌رده‌م یه‌کخستنه‌وه و پێشخستنى پێشمه‌رگه بده‌ین و هه‌موومان پێکه‌وه کار بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاکسازى له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و هێزه‌چه‌کداره‌کاندا بکه‌ین.
جەختیشی لەوە کردەوە کە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکوومه‌تى هه‌رێم، بە بایەخ و جدییەتێکی زۆرەوە، بابەتی یەکخستن و ڕێکخستنی پێشمەرگە و چاکسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی به‌هەند وەرگرتووە و کاری بۆ دەکات.