کانونی یه‌که‌م 13, 2019 10:08 Asia/Tehran
  • بڵاوکرانەوەی دەقی پرۆژە یاسای چاکسازی هەرێمی کوردستان

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژە یاسای چاکسازی پەسەند کرد و رەوانەی پەرلەمانی کوردساتانی کرد، دوێنێ پێنجشەممە دەقی پرۆژە یاساکە بڵاوکرایەوە.

 

بە پێی راپۆرتی وێستگە نیوز ، پرۆژە یاساکە لە هەشت بەش پێکدێت کە ١٩ مادە لەخۆ دەگرێت ، لەگەڵ پاشکۆیەک کە هۆکارەکانی دەرچوواندنی یاساکەی تێدا روونکراوەتەوە. 

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستانیش، پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشەممە 16ی کانوونی یه‌که‌می 2019، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاساکە ئەنجام دەدات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی چارشەممە  حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسای چاکسازیی رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد و بڕیارە پەرلەمان دانیشتنی یەکەمی لەبارەیەوە بکات.

بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە ، پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەکە دەکات.