کانونی دوھەم 12, 2020 11:57 Asia/Tehran
  • ئامانجەکانی سەردانەکەی عادڵ عەبدولمەهدی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق

عادڵ عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی بەرەوپێش بردنی کاروباری عێراق لە ڕۆژی 11ی ژانیڤەری سەردانی هەرێمی کرد و وێڕای دیدار لەگەڵ کاربەدەستان، گفتوگۆی لەگەڵ کردن.

عەبدولمەهدی لە هەولێر چاوی کەوتە مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم و مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی و لەپاشان ڕووی لە سلێمانی کرد و وێڕای دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی یەکیەتی، وتووێژیشی لەگەڵ کردن.

ئەمە یەکەم سەردانی عادڵ عەبدولمەهدیە بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق لە کاتی وەئەستۆ گرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران لە ئۆکتۆبەری 2018ەوە  تاکوو ئێستا.

پێدەچێت سەردانەکەی عادڵ عەبدولمەهدی بۆ هەریم دوو ئامانجی لە خۆدا گرتووە.
یەکەمیان، پەیوەندی بە ڕەوشی سیاسی ئێستاکەی عێراقەوە هەیە. عێراق لە یەکەمی ئۆکتۆبەری 2019تاکو ئێستا تووشی ناپاوەجێی سیاسی و ناهێمنی بەربڵاوە. ئەم ڕەوشە خۆلەکارکشانەوەی عادڵ عەبدولمەهدی بەدواوە بووە لە دێسەمبەری 2019دا. لە ماوەی ئەم یەک ساڵەی وا عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە، پەیوەندیەکانی بەغدا و هەولێر، ناکۆکیەکی وای نەبووە و هەر دووک لا، لە  ئاراستەی چارەسەری کێشەکاندا هەنگاویان ناوە.

کاربەدەستانی هەرێم لەوپەڕی قەیران و ئاڵۆزی سیاسیی عێراق، بەردەوام پاڵپشتی عادڵ عەبدولمەهدیان کردووە. دەوڵەتی هەرێم وێڕای نەیارەتی لەگەڵ خۆ لەکارکشانەوەی عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەرئێستاش خوازیاری مانەوەین لە پۆستەکەی خۆیدا. بە بێ ئاکامی لایەن و کۆتلە سیاسیەکان لە ئاراستەی ناساندنی سەرۆک وەزیرانی نوێ، پرسی مانەوەی عەبدولمەهدی بۆ ماوەی ساڵێکی تر لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق هاتووەتە ئاراوە کە کوردەکانیش پاڵپشتی ئەو بابەتەن.

پێدەچێت یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی  سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی بەرەوپێش بردنی کاروباری عێراق بۆ هەرێم، گفتوگۆیە سەبارەت بە پەسەندکراوەکەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لەمەڕ چوونەدەری هێزە سەربازیە ئەمریکیەکان لە عێراق.

بە سەرەنجدان بەوەی کە وەدەرنانی هێزە سەربازیەکانی ئەمریکا بووەتە داواکاریەکی گشتی لە عێراقدا و عەبدولمەهدیش بەنیازی بەڕێوەبردنی پەسەندکراوەکەی پەرلەمانە، وتووێژ لەوبارەیەش هەر بە ئامانجێکی دیکەی گەشتەکەی بۆ هەرێم لەقەڵەم دەدرێت چوونکە لە 14 بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە عێراق، 4یان لە هەرێمدایە.

 

سەرپەیڤ