کانونی دوھەم 14, 2020 17:29 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی ھەنجومەنی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان

ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، یەکەم دانیشتنی خۆیان پاش بەڕێوەچوونی کۆنگرەی چوارەمی پارتەکە دەسپێکرد.

کەناڵی ڕووداو لەوبارەوە ڕاپۆری دا کە ئەو دانیشتنە لەشاری سلێمانی و بە سەرۆکایەتی مستەفا چاوڕەش وەک بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەن بەڕێوە چوو و پۆڵا تاڵەبانی ئەندامێکی تری ڕایگەیاند کە ئەنجومەنی سەرکردایەتی پرسی گۆڕینی پەیڕەوی پارت، دەسنیشان کردنی سەرۆک، سکرتێری گشتیی و جێگر و یان جێگرانی ئەو پۆستەو هەروەها سەرۆکایەتی هەمیشەیی ئەنجومەن لێک دەداتەوەو ئەگەری ئەوە هەیە چەند لیژنەیەک پێک بێت بۆ ئەو پرسە.

ئێستا پەنجا کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی لە ئەندامانی پێشووی ئەو ئەنجومەنەن و سەرباری ئەوەی بەپێی پەیڕەو دەبوو ژماری ئەندامانی١٢١ کەس بێ، بەڵام لە کۆنگرەدا ١٢١ کەس لە ڕێی دەنگدانەوە هەڵبژێردراون و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، ڕێواز فایق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بێ دەنگدان وەک ئەندامی ئەنجومەن هەڵبژێردراون و ئێستا ژماری ئەندامان گەیشتووەتە١٢٤ کەس.