کانونی دوھەم 16, 2020 16:03 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی بەرهەمێکی کەونارایی سەردەمی ئاشوریەکان لە پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستان

کەوناراناسانی ئیتالیایی بە یارمەتی ڕێکخراوی کەوناراناسیی و شوێنەوار ناسیی پارێزگەی دهۆکی هەرێمی کوردستان ،توانیان بەرهەمێکی کەونارایی سەردەمی ئاشوریەکان لەو پارێزگایە بدۆزنەوە.

ماڵپەڕی ڕەسمی مۆزەی بەغدا ، ڕاپۆرتی دا کە تیمێک لە کەوناراناسنی زانکۆی ئودینی ئیتالیا بە سەرپەرەشتی پرفسور دانیلی موراندی ، توانی بەرهەمە کەوناراییەکانی سەردەمی ئاشوریەکان لە ناوچەی فایدە سەربە پارێزگەی دهۆکی هەرێمی کوردستان بدۆزنەوە. بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی کەوناراناسی وبەرهەمە کانی کەونارایی پاڕێزگەی دهۆک یش لە کردەوە ئەنجام دراوەکان بۆ ئەم دۆزرانەوەی ئەم بەرهەم بەشدار بوون. دۆزرانەوەکانی ئەم تیمە کە دوای هەڵکەندن لە ناوچە بەدەس هاتووە داگری دە نەخشی حەک کراو لە سەر بەردن کە پاشاکان وخودایانی ئاشوری پێشان دەدات. لەم هەواڵە دا ئاماژەیەک بە پیشینەی ئەم بەرهەمانە نەکراوە.