پڕۆژه‌یاسای چاکسازیی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه په‌سه‌ندکرا
په‌رله‌مانی کوردستانی ئیراق کۆی پڕۆژه‌یاسای چاکسازیی له‌هه‌رێمی کوردستان په‌سه‌ندکرد.
له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌رسێ فراکسیۆنی یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ له‌په‌رله‌مانی کوردستان دانیشتنی په‌رله‌مانیان جێهێشت، به‌ڵام که‌مێک پێش ئێستا په‌رله‌مانی کوردستان به‌ئاماده‌بوونی فراکسیۆنه‌کانی دیکه پڕۆژه‌یاساکه‌ی په‌سه‌ندکرد.دانیشتنه‌که له‌لایه‌ن فراکسیۆنه‌کانی یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵی ئیسلامی و نه‌وه‌ی نوێوه وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به تێبینیه‌کان له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای چاکسازیی، بڕیاریاندا دانشتنه‌که‌ی په‌رله‌مان جێبهێڵن.فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌پاش په‌سه‌ندکردنی پڕۆژه‌یاساکه له‌کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، "نه پاشه‌که‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، نه که‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینی نه‌خرایه نێو پڕۆژه‌یاسای چاکسازییه‌وه".