ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕامیاریی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی له‌نێو په‌یڕه‌وی ناوخۆدا دیاری ده‌کات
ئەنجومەنی باڵای ڕامیاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئیراق، بەسەرپەرشتی کۆسرەت رەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ڕامیاریی ئەو پارتە لە بارەگای ئەنجومەن لە سلێمانی کۆبوەوەو لیژنه‌یه‌ک پێکهێندرا بۆ دیاریکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی .
لە کۆبونەوەکەدا، جگە لە تاوتوێ کردنی بڕیارەکانی کۆبونەوەی پێشووی ئەنجومەن، پرۆژەیەک لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیەوە گەلالە کرا، بۆ دیاری کردنی دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی لە پەیرەوی ناوخۆدا، لیژنەیەک لە (مەلا بەختیار، حاکم قادر، دلێری سەید مەجید) پێکهێنرا، بۆ ئامادەکردنی پرۆژەکە و گفتوگۆ کردن لەگەڵ نوێنەرانی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی بۆ دیاریکردنی دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی.
رۆژى سێ شه‌ممه ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى گشتى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان له شارى سلێمانى یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى خۆى دواى کۆنگره‌ى چواره‌م ئه‌نجامدا، کۆبوونه‌وه‌که به‌سه‌رۆکایه‌تى مسته‌فا چاوڕه‌ش وه‌ک به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى به‌ڕێوه‌چوو.
له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ کرا له‌باره‌ى ته‌واوکردنى کاره‌کانى کۆنگره‌ى چواره‌م که به ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى گشتى راسپاردووه، هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌که‌دا بڕیاردرا به دانانى لیژنه‌یه‌ک بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ، به‌پێى بڕیار و راسپارده‌کانى ئه‌ندامانى کۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌کێتى.