کانونی دوھەم 16, 2020 16:26 Asia/Tehran
  • نازم دەباغ : هەموو پارت و لایەنە ڕامیاریەکانی هەرێمی کوردستان پێوەندی باشیان لەگەڵ حاجی قاسم سلێمانی هەبوو

نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران پیداگری کرد: هیچ پارتێکی ڕامیاری لە هەرێمی کورستان نیە کە پێوەندی باشی لەگەڵ حاجی قاسمی سلێمانی نەبوو بێت.

نازم عومەر دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئێران وتی چەند ساڵ بەر لە کۆبوونەوەیەکی گرینگ کە بە بەشداری کاربەدەستانی پایەبەرزی ئێران بەڕێوە چوو ومن تەنیا نوێنەری کوردەکان لەم کۆبوونەوەیە بووم. ناوبراو وتی: لە کۆبوونەوەی ناوبراو دا دەنگەکان وبیروبڕوا ی جیاواز لە بارەی هەرێمی کوردستان وهەڵوێستەکانی هاتە ئاوارە ، بەڵام کەسایەتیە بەهێزەکان لە سەر ئەم بڕوایە بوون کە دەبێ لە هەولێر وبەدەر لەویی لەگەڵ داعش شەڕ بکەن ولە هەرێمی کوردستان بەرەڤانی کرد چونکە لە چوارچێوەی بەرژەوەندی ئێرانە وهەرئەو کارەیشیان کرد. نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران لە دڕێژە دا لە وەڵام بەم پرسیارە کە بۆ چێ هەرێمی کوردستان لە لای ئێران گرینگایەتی هەیە ودەێهەوێ بێپارێزیت ، وتی: ئێران ، کورد وەکوو کێشی هاوسەنگ وهۆکارێک بۆ پاڕاستنی هاوسەنگی نێوان شیعە وسوننەکان دەزانێت چونکە کوردسووننەیە وئەگەر لەگەڵ عەرەبە سوننەکان لە پاڵ یەکتر دابن ، لە پلە وپیگەی زۆرێنە دادەبن. نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە بارەی پێوەندی لەگەڵ سەردار سلێمانی وێڕای ئاماژەدان بەمەکە دیدار وچاوپێکەوتنی زۆر زۆر ی لەگەڵ ناوبراو بووە وپەیامی زۆر لە نێوان سەردار قاسم سلێمانی وجەلال تاڵەبانی ئەنجام بووە ، یەکەم چاوپێکەوتنی خۆی لەگەڵ سەردار سلێمانی هاوپێوەند بە ساڵی ١٩٩١ ودوای شۆڕشی کوردەکان هاوڕێ شاندێک لە هەرێمی کوردستان وبە نوێنەرایەتی لە یەکێتی نیشتمانی ومام جەلال زانی. نازم دەباغ وێڕای ئاماژەدان بەمەکە " خۆزگا هەموو ڕێبەران وەکوو "سەردار قاسم سلێمانی دەبوان، ئاماژەی دایە گوێزرانەوەی چەندین جارەی پەیام گەلێک کە لە لایەن سەردارسلێمانی بۆ جەلال تاڵەبانی ، مەسعود بارزانی و نیچێرڤان بارزانی لە کات وسەردەمی جۆربەجۆر ناردووە. نوێنەری هەرێمی کوردستان وتی: هیچ حزب ولایەنێکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان دانیە کە پێوەندی باشی لەگەڵ سەردار قاسم سلێمانی نەبووبێت.