مه‌سعود بارزانی و کۆنسوڵی فه‌ڕەنسا لەهەولێر : پێویستە هاوده‌نگی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق بۆ شه‌ڕی دژبه داعش بپارێزرێت
له‌میانەی کۆبونه‌وه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی پارتی و "ئۆلیڤیێ دیکۆتینی" کونسوڵی فەڕه‌نسا له‌هه‌ولێر دوولایەن پێداگریان کردەوە لەسەر به‌رده‌وامی هاوکاری نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه عێراقیه‌کان له‌شه‌ڕی دژبه ڕێکخراوی ڕەشەکوژی داعش کرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مه‌سعود بارزانی لەگەڵ ئۆلیڤیێ دیکۆتینی، کونسوڵی فڕه‌نسا له هه‌ولێر کۆبوه‌ته‌وه.هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌کە، له دیداره‌که‌دا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاته‌کانی عێراق و ناوچه‌که تاوتوێ کراون و باس له هه‌ڕه‌شه و ئه‌گه‌رکانی به‌رده‌م پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق و گرژیی و ئاڵۆزییه‌کان له ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی کراوه.کونسوڵی فڕه‌نسا له هه‌ولێر جه‌ختیکردوه‌ته‌وه، وڵاته‌که‌ی پاراستنی سه‌قامگیریی هه‌رێمی کوردستان و عێراقی به‌لاوه گرنگه‌و، هیواداری به‌رده‌وامیدانه به جه‌نگی دژی داعش له‌گه‌ڵ هێزی هاوپه‌یمانان و هێزه‌کانی عێراقی به تایبه‌ت هێزه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.هه‌ر له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا، ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان و مه‌ترسیی به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعش له عێراق ته‌وه‌رێکی تری ئه‌و دانیشتنه‌کە بو، هاوکات، به‌شێکی کۆبونه‌وه‌که‌ش ته‌رخانکرا بۆ شه‌ڕی دژی گروپی تیرۆریستی داعش.کونسوڵی فه‌ره‌نسا ویستی وڵاته‌که‌ی بۆ به‌رده‌وامیدان به هاوبه‌ره‌یی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌کان له دژی داعش دوپاتکره‌وه.