سهلاحهدین بههادین و عومهری سهیدعهلی کۆبوونهوه
شاندێکی باڵای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەلاحەدین محەمەد بەهادین"ی ئەمینداری گشتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی کردو لهگهڵ عومهر سهیدعهلی و بهرپرسانی تری بزووتنهوهکه کۆبوونهوه.
بە پێی راپۆرتی وێستگە نیوز ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشهممه 21ی کانوونی دووهمی 2020، شاندێکی باڵای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کە لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی جێبەجێکردن بە سەرۆکایەتی سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پێکهاتبوون سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی و لەلایەن عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازییان لێکرا.
دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و ژوورەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەبوون، گفتوگۆ کرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا و بارودۆخی ئێستای کوردستان و عیراق و ناوچەکە.
مستەفا عەبدوڵا، کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە میدیای فهرمی گۆڕانی راگەیاند، ئامانجی سەردان و کۆبوونەوەکەیان ئەوەیە کە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دوای کۆنگرە بەرنامەی هەیە سەردانی سەرجەم لایەنەکان بکات، سەرەتاش لە بزوتنەوی گۆڕانەوە دەستیانپێکردوە.هاوکات دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژووری رۆژنامەوانی بزووتنەوەی گۆڕان وتی: کۆبوونەوەکە بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەردولا و تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە بووە.