کانونی دوھەم 21, 2020 18:57 Asia/Tehran
  •  جیابوونەوەی سێ پارلمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی کوردستان

سێ نوێنەری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، جیابوونەوەی خۆیان لەو پارتە ڕاگەیاند.

 شاسوار عەبدولواحید ڕێبەری نەوەی نوێ ڕۆژی دووشەممە لە پریس کۆنفرانسێک،گوتی: هەر ئێستا فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی کوردستان ٧ ئەندامی هەیە. چوارکەس لەوان فۆمی وەرگرتنی مووچەی خانە نشنیان پر کردۆتەوە ،٤٨ کاژێر بە سێ ئەندامی دیکەیش دەرفەت ئەدەین تا ئەم فۆرمە پڕکەنەوە دەنا لە پارتەکە دەردەکردرێن.

لەبەرامبەر، مەم بۆرقان،سیروان بابان و دیاری ئەنوەر سێ ئەندام کەلە لایەن ڕێبەری نەوەی نوێ ئاماژەیان پیکراوە،جیابوونەوەی خۆیان لە فراکسیۆنی حیزب لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاندووە و لەبارەی مووچەی خانەنشینی ئەندامانی پەرلەمانیش ڕایانگەیاندووە: مووچەی خانە نشینی پەرلەمان جێبەجیدەکەن هەر بەهەمان شێوە کە بۆ ئەندامانی دیکەی دیاریکراوە. لەبەیاننامەی سێ ئەندامی بەرەی نوێ هاتووە: چەند مانگە بەهۆی ئەمەی حیزب و فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلامانی کوردستان لە لایەن ڕێبەرەکەیوە بەرەو لاڕێی کێشراوە،پێوەندی ئێمە لەگەڵ فراکسیۆنەکە پچراوە و هەرئێستایش بە فەرمی جیابوونەوەی خۆمان ڕادەگەینین و لەمەو بەدواوە وەکوو ئەندامی سەربەخۆ لەپەرلەمان دا ئامادە دەبین.