کوردی ئێراق سوورن له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی وڵاتەکەیان
کورد‌و سوننه سازش ناکەن له‌سەر داواکارییه‌کانیان بۆ ڕازی بوون بە پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، په‌رله‌مانتارێکیش ده‌ڵێت شیعه‌کان سازشی زۆریان کردووە لەم پێناودا .
بە پێی راپۆرتی شارپرێس ، ئه‌حمه‌د کینانی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی فه‌تح له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، هێزه شیعه‌کان بۆ حکومه‌تی نوێی عێراق سازشیان له‌سه‌ر زۆرێک له‌داواکارییه‌کانیان کردووه، به‌ڵام هێشتا هێزه کوردیی و سوننییه‌کان سازشیان نه‌کردوه.
کینانی ده‌شڵێت، کورد سوره له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زیری دارایی عێراق له‌کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌گه‌ر بێتوو محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق داواکاریی کورد و سوننه‌کان ڕه‌تبکاته‌وه، ئه‌وا پرسی متمانه‌به‌خشین به‌کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عێراق دواده‌که‌وێت.
کینانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سوربوونی کورد و سوننه له‌سه‌ر داواکارییه‌کانیان، واده‌کات شیعه‌کانیش چیتر سازش نه‌که‌ن و هه‌مان داواکارییان به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو هێزه هه‌بێت.