شوبات 15, 2020 11:45 Asia/Tehran
  • شنگال؛ بەشێک لە دانیشتووانی گرد عوزێر گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان

دوای پێنج ساڵ لە دەربەدەری و ئاوارەیی، ئێستا بەشێک لە دانیشتووانی ناحیەی گرد عوزێر لە شنگال گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و زێدی خۆیان هاوکات دەست بە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکەش کراوە و بە گوژمەی 900 ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەک لە ناوچەی گرد عوزێر ئەنجامدەدرێن.

حکومەتی عێراق بە هاوکاریی رێکخراوێکی ئەڵمانی دەستی بە نۆژەنکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەی گرد عوزێری سەر بە شنگال کردووە و بڕیارە چەند پرۆژەیەکی وەکو ئاو، کارەبا و رێگەوبان لە ماوەی شەش مانگدا تەواوبکرێن.

دانیشتووانی ناوچەکە داوادەکەن خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ ناوچەکە دابینبکرێت، بەمەش ژمارەیەکی زۆر لە خێزانە ئاوارەبووەکان دەتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان.