لەیلا گۆڤەن : حکومەتی تورکیا لە هەر رێگایەک کە بێ کورد چووە دەگەڕێتەوە
نوێنەری هەکاری لە پەرلەمانی تورکیا سەر بە هەدەپە گوتی : حکومەتی تورکیا لە هەر رێگایەک کە بێ کورد چووە دەگەڕێتەوە .
بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، لەیلا گوڤەن بە رەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی حکومەتی تورکیا لە بەرامبەر کورد گوتی : دوای ئەوە کەس ناتوانێ بە لەبەرچاونەگرتنی کورد سیاسەت بکات . لە ژنێڤ، ئاستانە و سوچی گەڕانەوە ، دوای ئەوە حکومەتی تورکیا لە هەر رێگایەک کە بێ کورد چووە دەگەڕێتەوە . ساڵی 2020 ساڵی گەیشتنی ئێمە بە جێگە و شوێنی خۆمان دەبێ . بەپێچەوانەی مەیل و خواستی ئەردۆغان و باغچەلی و قلیچدار ئوغڵوو ئەم کارە دەکەین . کەسانی وەک ئەردۆغان زۆر هاتن و چوون بەڵام خەڵک هەر ماون .
گۆڤەن لە درێژەدا بە ئاماژە بە دەسبەسەریی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە بەندیخانەی ئیمڕاڵی جەختی کردەوە : پیلانێک کە لەدژی ئۆجەلان لە ئارادایە تەنیا پیلانی تایبەت بە ئۆجەلان نەبووە و لە دژی تێکڕای گەلی تورکیایە . ئێستا زۆرێک لە رابەرانی کوردی تورکیا گیراون .