رزگار عه‌لی: به کۆی ده‌نگ په‌یڕه‌وی نێوخۆی یەکێتی په‌سه‌ند کرا
رزگار عه‌لی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان رایگه‌یاند، له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان، به کۆی ده‌نگ په‌یڕه‌وی نێوخۆی حزبه‌که‌یان په‌سه‌ند کردووه.
بە پێی راپۆرتی وێستگە نیوز ، رزگار عه‌لی، له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا که میدیاکانی یه‌کێتی ئاماده‌ی بوون رایگه‌یاند: به‌بڕیاری کۆنگره ئه‌نجومه‌نی سه‌کردایه‌تی سه‌رپشک کرا که په‌یڕه‌وی نێوخۆ هه‌مواربکاته‌وه.
وتیشی: "ئه‌مڕۆ به کۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی، په‌یڕه‌وی ناوخۆ که‌له 77 ماده پێکهاتووه په‌سه‌ند کراوه".
روونیشیکرده‌وه: ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی کاری ئۆرگانه‌کانی ناو یه‌کێتی نوێ ده‌خاته‌وه.رزگار عه‌لی، ئه‌وه‌شی باسکرد: لیژنه‌یه‌کی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌ت و ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی پێکهێندراوه.