پارتی له‌مەڕ هاوسه‌رۆکانی یه‌کێتی هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، فازڵ میرانی، رایگه‌یاند، یه‌کێتی هه‌ر بڕیارێک بدات و هه‌رکه‌س ده‌کاته سه‌رۆک یان هاوسه‌رۆکی خۆی ئێمه پیرۆزبایی لێده‌که‌ین.
فازڵ میرانی له باره‌ی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی عێراق وتی: شاندێک کە ده‌چێته به‌غدا پێکهاتووه له پارتی و یه‌کێتی و گۆڕان و کۆمه‌ڵ و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی تورکمان و ئاشوورییه مه‌سیحییه‌کان تێی دا به‌شدار ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سوننه و شیعه دابنیشن له به‌غدا.
فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان روونیکرده‌وه، یه‌ک شت هه‌یه ئێمه ناتوانین رازی بین وه‌کو حزبێک مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بکرێت، ئێمه میلله‌تی دووه‌مین له عێراقدا فیدارڵیهتی خۆمان هه‌یه.
دووپاتیکرده‌وه، کەس ناتوانێ لە بەغدا وەزیر بۆ لایەنە کوردستانییەکان دیار بکات، بەڵکو دەبێ خۆمان ناوەکانیان پێبدەین و بڵێین ئەمانە وەزیری کوردن و وه‌ک کار ئاسانییهکیش ده‌توانین، بڵێین با ئه‌و پرسه له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم یه‌کلا بکرێته‌وه، به تایبه‌تی پشکی کورد.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی لاهور جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی بۆ پۆستی هاوسهرۆکایهنی یه‌کێتی، سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی وتی: یه‌کێتی هه‌ر بڕیارێک ده‌دات ئێمه پیرۆزباییان لێده‌که‌ین و هیوادارین سه‌رکردایه‌تی نوێی یه‌کێتی ده‌ستبه‌کاره‌کانی بکات و ئه‌و رێککه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌حمه‌تی مام جه‌لال هه‌مانه جێبه‌جێیان بکه‌ین و کاریان له‌سه‌ر بکه‌ین.