شوبات 23, 2020 09:49 Asia/Tehran
  • وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێم دڵنیایی ده‌داته‌ هاووڵاتیان

دوای ئه‌وه‌ی بە فەرمانی راستەوخۆی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستبەکاربوو، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە، کە هەموو رێکارەکانی حکومەت بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، له‌پێناو پاراستنی هاووڵاتیانە.

دوای کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەت هیچ شتێک لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناشارێتەوە و داوای هاوکاریشی لە دەزگاکانی راگەیاندن کرد، بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و خستنەڕووی راستییەکان.