ئادار 22, 2020 17:44 Asia/Tehran
  • ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە پەنجاو چوار کەس

وەزارەتی تەندروستیی و دەرمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بەناسکرانی حەوت وێنەی نوێی تووشوون بە کۆرۆنا ڤایرۆس لەو هەرێمە، ژماری تووشبووان بەو پەتایە گەیشتۆتە پەنجاو چوار کەس.

وەزارەتی تەندروستی و دەرمانی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیێندراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاند کە حەوت حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا ڤایرۆس(کۆڤید-١٩) لە هەرێم ناسێندراون.

لەماوەی بیست و چوارکاژیری ڕابردوودا سەت و نەوەد و یەک کەس کە گومانی تووشبوونیان لەسەر بووە، تاقی کراونەوەو لەو ژمارەیە، حەوتیان پۆزێتیڤ بوون و تووشبووانی نوێ بریتی لە ؛ پیاوێکی بیست و حەوت ساڵان لە هەولێر، چوار پیاو لە سلێمانی و لەتەمەنی بیست وهەشت، شەست و دوو و چل و هەشت ساڵان لە سلێمانی و ژنێک سی و هەشت ساڵانن و حاڵەتێکی دیکەش لەناوچەی ڕاپەڕینی سلێمانی وپیاوێک سی و حەوت ساڵانە کە هەواڵی تووشبوونی شەوی ڕابردوو ڕاگەیێندرا.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، ژماری تووشبووان لە هەرێم بە ناسکرانی حاڵەتە نوێکان گەیشتە پەنجاو چوار کەس کە لەو ژمارەیە، سێزدەیان چاکبوونەوەو یەکێکیشیان گیانی لەدەست داوە. هەروەها راگەیێندراوە کە، تائێستا چوارهەزار و٥٦٠ کەس لە شارمەندانی هەرێم پاش گەڕانەوە لە وڵاتانی دیکەو ناوچەکانی عێراق، کەرەنتینە کراون کە تەنیا هەزار و ٥٩٣ کەس هێشتا لە کەرەنتینەدان و ئەوانی دیکە بە تێپەڕینی ماوەی کەرەنتینە و ئەنجامدرانی تاقیکاری و پشکنینی پێویست لە کەرەنتینە هێنراونەتەدەر.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم داوای لە شارومەندان کردووە بەهیچ لەونێک لە ماڵەکانیان دەرنەکەون، و پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن.