ئادار 23, 2020 08:31 Asia/Tehran
  • ده‌ربه‌ندیخان که‌ره‌نتین ده‌کرێت

ئیدارەی قەزای دەربەندیخان لە ئاگاداریەکدا، هاووڵاتیانی شارەکە ئاگادار دەکاتەوە، هەموو جۆرە هاتوچۆیەک قەدەغەیە و سەرپێچیکاران سزادەدرێن

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لەئاگاداریەکدا رایگەیاندوە:" داوا لە هاوڵاتیانی شاری دەربەندیخان دەکەین، بۆ خۆپاراستنی زیاتری دانیشتوانی شارەکە لە تووشبوون بە نەخۆشیی کۆرۆنا لە ئەمڕۆوە هەموو جۆرە هاتوچۆیەک قەدەغەیە تەنانەت بە پیادەش بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت".

رونیش کراوەتەوە:" هاتوچۆ بۆدەرەوەی سنوری قەزاو بۆ گوندەکانی ڕێگای ژاڵەناو، بانیخێڵان، باوەخۆشێن، گوندەکانی شەمێران، گوندەکانی ئەودیو تونێل سێدارە، چنارە، عازەبان، ئەحمەدبرندە ،گوڵان، وازۆڵ و گوندەکانی تری ئەوناوچەیە، قەدەغەیە".