دوانزە تووشبووی نوێ لە شاری هەولێر تۆمارکرا
ئادار 23, 2020 15:41 Asia/Tehran
دوانزە تووشبوی نوێ به ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری هەولێر تۆمارکرا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، له ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوو، 22 تووشبووی نوێ له هه‌رێمی کوردستان تۆمارکراوه، له هه‌ولێر 12 حاڵه‌ت که 9 له‌وانه که‌سوکاری تووشبووه‌که‌ی سێبیرانن، 3 که‌سیشیان به‌رکه‌وته‌ی قوتابییه‌ک بوونه که پێشتر که‌ره‌نتین کرابوون.
له سلێمانی 10 حاڵه‌ت، که 2یان نیشته‌جێی ناو شاری سلێمانین، 1 له چه‌مچه‌ماڵ و 7 حاڵه‌ته‌که‌ی دیکه‌ش له ده‌ربه‌ندیخان بووه.
به‌و جۆره‌ش، کۆی گشتی تووشبووان له هه‌رێمی کوردستان، گه‌یشته 76 حاڵه‌ت، 13 که‌سیش چاکبوونه‌ته‌وه و 1 مردنیش تۆمارکراوه.