ئادار 24, 2020 09:31 Asia/Tehran
  • داخوازی بارزانی لە شاروومەندانی هەرێمی کوردستان بۆ بە هەند گرتنی کۆرۆنا

"مەسروور بارزانی'' سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی دووشەممە داوای لە شاروومەندانی ئەم ناوچەیە کرد تا مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە هەند بگرن.

بارزانی لە پە یامێکی ڤیدیۆییدا لە ئێکانتی تویتەرەکەیدا داوای لە شاروومەندانی هەرێم کرد کە کۆرۆناڤایرۆس بە هەند بگرن و هەست بە بەرپرسایەتییەکی زیاتر بکەن بەرامەر بەو نەخۆشییە پاندێمیکە.

ناوبراو هەروەها راسپێری کرد بە شاروومەندانی هەرێمی کوردستان کە هەموو یاسا و ڕیسا و بڕیارەکانی وەزارەتخانەکانی تەندروستی و ناوخۆ بە تەواوەتی بەجێ بێنن.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتیشی کە تیمەکانی فریاگوزاری، پزشکان، ستافی دەرمان، هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس، لە بەرەی پێشەوەی بەرگری لە شاروومەندان بەرامبەر بە کۆرۆناڤایرۆسدان و هەوڵ دەدەن  بۆ دابین کردنی ئاسایشی ژیانی شاروومەندانی هەرێم کەوایە هیوادارم لەم بوارەدا یارمەتیدەریان بن. 

بارزانی لە درێژەدا وتیشی کە حکومەتی هەرێم تا ئێستا بۆ پێشگری بە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەوڵێکی زۆری داوە و قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاندووە.

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە بە ناس کرانی ١٢ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنا، هەژماری تووشبوان بەو نەخۆشییە لە هەرێم گەیشتۆتە ٧٦ کەس.

ئێران؛ 

بارینی بەفر و باران