ئادار 25, 2020 16:19 Asia/Tehran
  • 28 پەرلەمانتاری  ھەرێمی کوردستان داوا لە حکومەت دەکەن چیتر دابەشکردنی موچە دوانەخات

28 پەرلەمانتاری ھەرێمی کوردستان داوا لە حکومەت دەکەن چیتر دابەشکردنی موچە دوانەخات و رایدەگەیەنن، "لە ئێستادا توێژی فراوانی موچەخۆرانی هەرێم، سەرەڕای گیرۆدەبونیان بەم ڤایرۆسە، لەدۆخێکی سەختی گوزەراندان و ئەمەیش کاریگەریی بەسەر ژیانیان و دابینکردنی خواردن و پێداویستییە رۆژانەییەکانیانەوە دروستکردوە".

 

بە پێی راپۆرتی وێستگە نیوز ، لە پەیامەکەی ئەو 28 پەرلەمانتارەدا کە ئاراستەی حکومەتیا ھەرێمی کوردستانیان کردووە، هاتووە، " ئێمەی پەرلەمانتاران کە لە خوارەوە ئیمزامانکردوە، وێڕای ئەوەی ستایشی هەوڵی حکومەتی هەرێم دەکەین لە روبەروبونەوەی ڤایرۆسی "کۆرۆنا/ کۆڤید19"دا، داوادەکەین چیتر بەهیچ پاساوێک دابەشکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دوانەکەوێت، بەتایبەتیی کە لە ئێستادا توێژی فراوانی موچەخۆرانی هەرێم، سەرەڕای گیرۆدەبونیان بەم ڤایرۆسە، لەدۆخێکی سەختی گوزەراندان و ئەمەیش کاریگەریی بەسەر ژیانیان و دابینکردنی خواردن و پێداویستییە رۆژانەییەکانیانەوە دروستکردوە". 

دەشڵێن، " بۆیە داواکارین پێش کۆتایی ئەم مانگە، موچەی مانگی (12)ی ساڵی رابردو دابەشبکرێت و میکانیزمێکی گونجاویش دابنرێت بۆ دابەشکردنەکە، بەجۆرێ‌ کە رەچاوی تەندروستیی هاوڵاتیان بکرێت لە  تەشەنەنەسەندنی ڤایرۆسی "کۆرۆنا"دا".