ئادار 25, 2020 17:58 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان بۆ ٩٩ کەس

وەزارەتی تەندروستی و دەرمانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە ھەولێر دوو حاڵەتی تازەی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناس کراوەو ژمارەی توشبووانیش گەییشتووەتە ٩٩ کەس .

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی مارس، وەزارەتی تەندروستی و دەرمانی ھەرێمی کوردستان لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند کە  دوو خاڵەتی تازەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ھەولێری ناس کراوە.

بە پێی ئەم ئاگاداری نامەیە توشبووانی تازە لە ھەولێر دوو پیاوی ٣٥ ساڵانن. ھەتا ئێستا ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان بە ٩٩ کەس گەییشتووەو دوو گیان لەدەست داویش تۆمار کراوەو ٢٧ کەسیش چاک بوونەتەوەو چارەسەرییان وەرگرتووە.