ئادار 26, 2020 15:50 Asia/Tehran
  • وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان: دابینکردنی گوزەرانی ژیانی هاووڵاتیان لە پێشینەی ئەرکەکانی حکومه‌ته‌

جوتیار عادڵ وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌ روونکردنه‌وه‌یه‌کدا، سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شکردنی موچه‌ رایگه‌یاندووە "حکومەتی هەرێم بەردەوامە لە هەنگاوەکانی بۆ رووبەرووبونەوەی ئەم پەتایەو کاریگەرییەکانی لەسەر ئابووریی هەرێمی کوردستان".

جوتیار عادڵ وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ روونکردنه‌وه‌که‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتانی دونیادا، کۆمەڵگای مرۆڤایەتی رووبەرووی دۆخێکی سەختی تەندروستی و ئابووری کردووەتەو هەرێمی کوردستانیش بەدەر نیە لەو دۆخە نەخوازراوە.

ناوبراو جەختیشی کردووە کە ، وەزارەتەکانی (پێشمەرگە، تەندروستی، دارایی و ئابوری و ناوخۆ) مووچەیان وەرگرتوە و موچەکەشیان لە گوژمەی پێویست لە داهاتی هەرێم دابین کرابوو.