مهسرور بارزانی: بەھۆی پیێشلکارییەکان و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان قەدەغەی ھاتوچۆ درێژکراوەتەوە
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەھۆی پیێشلکارییەکان و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا قەدەغەی ھاتوچۆ درێژکراوەتەوە.
له دوو تویتی جیاوازدا له هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمهڵایهتی تویتهر، مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نووسیویەتی: "ئەمڕۆ قەدەغەی ھاتووچۆ بۆ 48 کاتژمێر درێژکرایەوە".
دووپاتیشی کردووهتهوه، ھەرچەند زەحمەتە، بەڵام بەھۆی پێشلکارییەکان و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا ئەم بڕیارە دراوە.
جهختیشی کردووهتهوه، "ھەموومان لەم شەڕەدا پێکەوەین و پابەندبوونی ئێوەش گرنگە. پێویستە لە ماڵەوە بمێننەوە".
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: "کوردستانیان نامۆ نین بە رووبەڕووبوونەوەی دۆخی سەخت، ئێستاش ھەموومان بهیهکهوه دەتوانین ژیانی ھەرچی زیاتر لە ھاووڵاتیان رزگار بکەین و تووشبووانیش خێراتر چاک ببنەوە، ئەم شەڕەش لە دژی کۆرۆنا ببەینەوە".