هەڕەشەی خۆپێشاندان لە لایەن مامۆستایانی ناڕازی لە هەولێر
مامۆستایانی ناڕازی هه‌ولێر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان ده‌که‌ن و هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی ئەگه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم داواکارییه‌کانیان جێبه‌جێ نه‌کات و کاتی پێدانی مووچه‌یان ئاسایی نه‌کاته‌وه، خۆپیشاندان ده‌ست پێده‌که‌ن.
لە بەیاننامەیەکدا مامۆستایانی ناڕازی لە شاری هەولێر ئاماژەیان بەوەکردووە: " گومانی تێدا نییه مافی ڕاده‌بڕین و گردبوونه‌وه و یٔه‌نجامدانی چالاکی مه‌ده‌نی بۆ داواکردنی مافه زه‌وتکراوو پێشێلکراوه‌کان، مافێکی ده‌ستوورییه و پشت ئه‌ستووره به پارێزگاری هه‌موو یاسا و ڕێساکان له جیهاندا، جگه له‌وه‌ی هه‌رچی په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، له جاڕنامەی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤه‌وه تا دوایین به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌ت به مافی خۆپێشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی پاڵپشتیی ئه‌و مافه ده‌کات، بۆیه هیچ هێز و ده‌سته‌ڵاتێک بۆی نییه ئه‌و مافه‌ش بخاته سه‌ر مافه زه‌وتکراوه‌کانی تر و خه‌ڵکی له‌سه‌ر ده‌ستگیر بکات و تۆمه‌تی ناڕه‌وای بۆ دروست بکات".
مامۆستایانی ناڕازی داوایان کردووە ته‌واوی مامۆستا و فه‌رمانبه‌رو خه‌ڵکه‌ی له خۆپیشاندانه‌که‌ی دهۆک له (16 / 5 / 2020) ده‌ستگیرکراون، ئازاد بکرێن و پەلەبکرێ له دابه‌ش کردنی مووچی فه‌رمانبه‌ران .