هەڵوێستی فراکسیۆنی پارتیی له بارهی شهش ملیۆن یۆرۆکهوه
فراکسیۆنی پارتیی لەبارەی بردنەدەرەوەی شەش ملیار یۆرۆ بۆ دەرەوەی هەرێم رایگەیاند، "داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و داواکاری گشتی دەکەین بۆ ساغکردنەوەی ئەم بابەتە رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر".
بە پێی هەواڵێکی وێستگە نیوز ، فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: "ماوەیەکە باس لە بردنە دهرهوهی شەش ملیار یۆرۆ دەکرێت لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بۆ بانکێکی ئەوروپا، ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و داواکاری گشتی دەکەین بۆ ساغکردنەوەی ئەم بابەتە رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر".
ئەوەش هاتووە: "هەر لایەنێکیش لەسەر ئەم پرسە بەڵگەی هەیە بەڵگەکانی پێشکەش بە لایەنی پەیوەندیدار بکات و بەرچاو روونی بدرێتە خەڵکی کوردستان، بۆ ئەوەی روونبێتەوە ئایا ئەم بابەتە دروستە یان نا، چونکە ئەوەی هەیە تا ئێستا قسەیە و پاڵپشتی هەنگاوی کردەیی دەکەین لەم بابەتەدا".
ماوەیەکە بەشێک لە پەرلەمانتاران باس لە بردنە دەرەوەی شەش ملیار یۆرۆ دەکەن بەناوی کۆمپانییایەکەوە، ئەوەش کۆمەڵێک کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە.