لیژنهی پێشمهرگه لەسەر ھێرشەکانی داعش داواى کۆبوونهوهى پەرلەمان دهکات
لیژنەی کاروباری پێشمەرگه له پهرلهمانى ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە لە یاداشتنامەیەکدا داواى کۆبوونەوەى پەرلەمانى دەکات، سەبارەت بە هێرشەکانى داعش لەناوچە کێشەلەسەرەکانى دەرەوەى هەرێم.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیژنەى کاروبارى پێشمەرگە لە پەرلەمانى کورستان لە کۆبوونهوهى ئاسایى خۆیدا باسى لەبارودۆخی ھەنووکەیی خانەقین و مەترسیی ھێرشەکانی داعش بۆ سهر ناوچە کێشە لەسەرەکان کرد و لیژنەکه راو سەرنجی خۆی لەسەر ئهو پرسه خستەڕوو.
هەروەها بریاریش درا بەپێکھێنانی لیژنەیەکی مەیدانیی ھاوبەش لەگەڵ لیژنەى ناوچە کێشە لەسەرەکان بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کەموکوڕییەکانی ئەو ناوچانە و بارودۆخیان لەڕووبەڕووبوونەوەی ھێرشەکانی داعش.
لیژنەکە بڕیاریشی داوە بەمەبهستی ھەماھەنگی و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان، ئامادەکاری بکەن بۆ سەردانی کردنی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق.