سۆران عومه‌ر: هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌رم ته‌واو نایاساییه‌و بۆ ئه‌و مه‌بەسته‌ش تانه‌م له بڕیاره‌که داوه
سۆران عومه‌ر،په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاندووه: هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ری ته‌واو نایاساییه‌و بۆ ئه‌و مه‌بەسته‌ش تانه‌ی له بڕیاره‌که داوه‌و ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستانی کردووه.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی وێستگەنیوزەوە، سۆران عومەر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له فراکسیۆنی کۆمه‌ڵ له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا له نووسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند: هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ری ته‌واو نایاسایی بووه، له‌و رووه‌وه داوای له سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان کردووه شکۆ بۆ په‌رله‌مان بگه‌ڕێنێته‌وه و ئه‌و کاره نایاساییه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ناوبراو له وه‌ڵامی ئەم پرسیارەش که گوایە مه‌سرور بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له داواکه‌ی پاشگه‌زبووەته‌وه، وتی : هیچ زانیارییه‌کی له‌و بارەیەوە پێ نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام له رێگه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌وه له هه‌وڵی پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره نایاساییه‌دایە.
سۆران عومەر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا کە: سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌بێت شکۆ بۆ په‌رله‌مان بگه‌ڕێنێته‌وه، چونکه زۆرینه‌یه‌کی نایاسایی کوده‌تای به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا کردووه.
جێگای ئاماژەیە رۆژی حه‌وتی ئه‌م مانگه له دانیشتنێکی په‌رله‌مانی کوردستاندا که فراکسیۆنی پارتی و که‌مه نه‌ته‌وه‌کان ئاماده‌ی بوون، به ده‌نگی ٥٧ په‌رله‌مانتار، پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری کۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵگیرا.ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان و فراکسیۆنه‌کانی ناو په‌رله‌مانی کوردستانی به‌دوای خۆیدا هێنا و فراکسیۆنه‌کانی یه‌کێتی، گۆڕان، یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ بایکۆتی دانیشتنه‌که‌یان کرد.هاوکات سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستانیش که له پشکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه بایکۆتی ئه‌و دانیشتنه‌ی کرد و سه‌رۆکایه‌تی نه‌کرد.