یەکشەممە لە ھەرێم جەژنی رەمەزانە
May 23, 2020 00:11 Asia/Tehran
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رۆژی یەکشەممە 24-5-2020ـی وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرد.
له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر، لیژنه‌ی بینینی مانگی سەربە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم رایگه‌یاند:"به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ( ھەینی) به‌ڵگه‌ی شه‌رعیمان له‌سه‌ر بینینی مانگ ده‌ستنه‌که‌وتووه، بۆیه رایده‌گه‌یه‌نین، سبه‌ی (شەممە) ته‌واوکه‌ری مانگی ره‌مه‌زانه و سبه‌ی یه‌کشه‌ممه یه‌که‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه".
لیژنەی ناوبراو باسی لەوەشکرد، بەڵگەی شەرعی بۆ بینینی مانگ لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان نەبووە و "مانگ بە بەڵگە لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان نەبینراوە".
بەپێی بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف، رۆژی شەممە 23ی ئایاری 2020، تەواوکەری مانگی رەمەزانە.