گەشبینیی قوباد تاڵەبانیی بە رێککەوتن لە گەڵ بەغدا
جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، "هه‌مومان له هه‌وڵی دابینکردنی موچه و چاره‌سه‌رکردنی ڕیشه‌یی ئه‌م کێشه‌یه‌ین دەشڵێت، دانوستانه‌کانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا چڕتر کردوه‌ته‌وه و ئێستا لێکتێگه‌یشتن له‌هه‌موکات زیاتره و گه‌شبینین به گه‌یشتن به رێککه‌وتن.
قوباد تاڵه‌بانی له‌په‌یامێکدا به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه ئاماژەی بەوەکردووە، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه کۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، کاریگه‌ریی خراپیان له‌سه‌ر به‌رنامه‌کانی حکومه‌ت بۆ چاکسازی و بنیاتنانه‌وه و ره‌خساندنی هه‌لی کار دانا، گرنگیدانی ئێمه‌شی گۆڕی بۆ پاراستنی ته‌ندروستی و دابینکردنی موچه.
باسی لەوەشکردووە، "به‌هه‌وڵ و ماندووب.ونی ته‌ندروستکاران و هێزه ئه‌منییه‌کان و پابه‌ندیی هاوڵاتیان، رێگری کرا له ته‌شه‌نه‌کردنی په‌تای کۆرۆنا، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌که به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش ده‌مانخاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی به‌رده‌وامیی پابه‌ندبون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان".
له‌باره‌ی کاره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمیشه‌وه، قوباد تاڵه‌بانی ئەوەی وتووە، "حکومه‌تی هه‌رێم، به‌خودی سه‌رۆکی حکومه‌ت و به‌نده و وه‌زیره به‌ڕێزه‌کانه‌وه، به هه‌مو توانامانه‌وه له هه‌وڵدا ده‌بین بۆ دابینکردنی موچه و چاره‌سه‌رکردنی ڕیشه‌یی ئه‌م کێشه‌یه، له‌م پێناوه‌شدا کاری پێویستمان کردوه بۆ رێککه‌وتنی گشتگیر و دادپه‌روه‌رانه‌یه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ند".
ئاشکراشیکردوه، "دانوستانه‌کانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا چڕتر کردوه‌ته‌وه و ئێستا لێکتێگه‌یشتن له‌هه‌موکات زیاتره و گه‌شبینین به گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ کابینه‌که‌ی مسته‌فا کازمی بۆ چاره‌سه‌رکردنی به‌شی زۆری کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان. ".