ته‌مووز 03, 2020 15:19 Asia/Tehran
  • تورکیا لە سەر ھێرشەکانی بۆ سەر باکووری عێراق بەردەوامە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا جارێکی تر سنووری ئاسمانیی عێراقیان بەزاندو ناوچەکانی «شێلادزێ» و «دێرەلوک»یان لە باکووری ئەم وڵاتە بوردومان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی خەندان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی فڕۆکەکانی تورکیا چیای «لینکی» لە ناحیەی «دێرەلوک» و «چیای «کورەژاری»یان لە سنوری ناحیەی «شێلادزێ» بوردومان کرد.

شایەتحاڵانی ناوچەکە باسی ئەوەیان کردووە کە، ئەمڕۆ فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا چوار جار لەسەریەک ھێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکە بەڵام زیانی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.

لە ماوەی دوو حەوتەی رابردودا و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی «چنگی پڵینگ»، تورکیا ٢٤ شوێنی ستراتیژیی سنوری ناحیەی «باتیفا»ی کردووەتە ئامانج. تورکیا لە ئێستادا خەریکی داگیرکردنی بەکاوخۆو ھەست پێ نەکراوی ناوچەگەلێکی وڵاتی عێراقە.

 

سەرپەیڤ